"ئیسرائیل بنكەیەكی سەربازی سوپای سووریا و میلیشیاكانی ئێرانی خاپوور كرد"

ئسیرائیل ھێرشێكی دیكەی مووشەكی كردە سەر سووریا

K24 – ھەولێر

ئیسرائیل ھێرشێكی دیكەی مووشەكی كردە سەر سووریا و بەگوێرەی زانیارییەكانی روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ "بنكەیەكی سەربازی سوپای سووریا و میلیشیاكانی ئێرانی بە تەواوی خاپوور كراوە".

ئاژانسی سانای فەرمی حكومەتی سووریا رایگەیاند، شەوی رابردوو سوپای ئیسرائیل ھێرشێكی مووشەكی كردووەتە سەر چەند بنكەیەكیان لە باشووری سووریا و توانیویانە سەرجەم مووشەكەكان بە سیستمی بەرگری مووشەكی تێكبشكێنن و تەنیا زیانی ماددی ھەبووە.

لای خۆیەوە روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە "ھێرشەكەی ئیسرائیل بنكەی سەربازی حكومەتی سووریا و میلیشیاكانی سەر بە ئێرانی لە ناوچەی ھەباریە لە دەوروبەری قونەیترە كردووەتە ئامانج و دەنگی ژمارەیەك تەقینەوە بیستراوە، كە بنكەكە بە تەواوی لەنێوچووە و ھیچ زانیارییەكیش لەبارەی زیانە گیانییەكان نییە".