تۆمەتبارێك لە سلێمانی دەستگیر كرا: جامی ئۆتۆمبێلەكانی شكاندووە و دزی لێكردوون

چەند ھاووڵاتییەك سكاڵایان تۆمار كردبوو

دیمەنێكی كاتی شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل لەلایەن تۆمەتبارەكەوە
دیمەنێكی كاتی شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل لەلایەن تۆمەتبارەكەوە

K24 – سلێمانی

ھێزەكانی پۆلیس لە سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، لە چەند شوێنێكی شاری سلێمانی جامی چەند ئۆتۆمبیلێكی شاكاندووەو دزی لێكردوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد: "دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەك سكاڵایان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆماركرد كە جامی ئۆتۆمبیلەكانیان شكاوەو دزییان لێكراوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم نووسینگەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ئاگاداركردەوە، كە بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەیە بكەن و تۆمەتبار بدۆزنەوە. دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو هەڵگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری و لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە و دەستگیربكرێت كە تۆمەتبار لە چەند شوێنێكی جیاواز و لەشاری سلێمانی جامی چەند ئۆتۆمبیلێكی شاكاندووەو دزی لێكردوون".

لە راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەكراوە: "ئێستا تۆمەتبار (پ ، و ، أ) بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".