(6) هه‌زار دۆلار به‌و كه‌سانه ده‌درێت بڕیار بده‌ن له شارێكی ئه‌مه‌ریكا بژین
یه‌كێكه له شاره كۆنه‌كان و هه‌زار شوێنی مێژوویی تێدا تۆمار كراوه

K24 – هەولێر:
شارێك له ویلایه‌تی "میسیسیپی"ی ئه‌مه‌ریكا، بۆ گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانی نوێ بۆ ئه‌و شاره، بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ك هاندان ده‌داته ئه‌و كاسانه‌ی بڕیار بده‌ن له‌و شاره بژین، كه بڕه‌كه‌ی (6) هه‌زار و (100) دۆلاره.
دان گیبسۆن، شاره‌داری "ناچز" رایگه‌یاند، "ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه، درووستكردنی ژیانێكی نوێ، له رێگه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی ئه‌و كه‌سانه‌ی جه‌نجاڵی شاره گه‌وره‌كان په‌ستی كردوون و سرووشتی جوانی ئه‌و شاره‌یان به‌لا‌وه گرنگه".
شاری "ناچز"، یه‌كێكه له شاره كۆنه‌كانی سه‌ر ده‌ریای "میسیسیپی" و به خانووه مێژووییه‌كانی ناسراوه، كه هه‌زار شوێنی مێژوویی تێدا تۆمار كراوه و ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی (15) هه‌زار كه‌سه، جگه له پێگه مێژووییه‌كه‌ی، به "پایته‌ختی پسكویتی جیهان"یش ناسراوه.
سه‌رچاوه: فۆربێس
د.ی