وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رێنمایی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن ده‌رده‌كات
له هه‌ر پۆلێكدا حاڵه‌تێكی كۆرۆنا هه‌بێت، ئه‌و پۆله بۆ ماوه‌ی (14) رۆژ ده‌وامی پێناكرێت و قوتابیانی له ماڵه‌وه كه‌ره‌نتین ده‌كرێن

K24 – هەولێر:
به پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان) كراوه، ژماره‌یه‌ك رێنمایی بۆ قوتابیان و مامۆستایان ده‌ركردووه، كه بریتین له به‌ستی ده‌مامك و دانیشتنی ته‌نیا یه‌ك قوتابی له‌سه‌ر یه‌ك ره‌حله بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیار دراوه، هه‌ر قوتابییه‌ك له پۆلێكدا تووشی كۆرۆنا بێت، سه‌رجه‌م قوتابیانی ئه‌و پۆله ده‌وامیان پێناكرێت و له ماڵه‌وه بۆ ماوه‌ی (14) رۆژ كه‌ره‌نتین ده‌كرێن.
له نووسراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كدا (5) حاڵه‌تی تووشبووی كۆرۆنا هه‌بێت، ئه‌و قوتابخانه‌یه بۆ ماوه‌ی (14) رۆژ ده‌وامی راده‌گیرێت و قوتابیانی له ماڵه‌وه كه‌ره‌نتین ده‌كرێن، دوای پاكژكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه ده‌وامی ئاسایی ده‌بێته‌وه.
ده‌قی نووسراوه‌كه:




د.ی