ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عێراق
تەندروستی عێراق: هەشت ملیۆن کەس بە ڤاکسینی ڤایزەر دەکوترێن
K24 - ھەولێر
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرای كرد، بەمزووانە ڤاکسین دەگات و بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەکرێت.
سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە رایگەیاند، بەمزووانە زیاتر لە ملیۆنێک و 600 هەزار دانە ڤاکسینی فایزەر و 3 ملیۆن دانە لە ڤاکسینی ئەسترازینیکا دەگاتە عێراق.
ئاماژەی بەوەشدا، لەپێناو پاراستنی ڤاکسینەکان ئامێری تایبەتی هەڵگرتنیان هێناوە و بەسەر پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشی دەکەن.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاند، هەرکاتێک کاروانی یەکەمی ڤاکسینەکە گەیشت، دەستبەجێ بۆ هاووڵاتییان بەکاری دەهێنن، بەپێی رێککەوتەنەکەش هەشت ملیۆن کەس بە ڤاکسینی ڤایزەر دەکوترێن.