ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عێراق

تەندروستی عێراق: هەشت ملیۆن کەس بە ڤاکسینی ڤایزەر دەکوترێن

ڤاكسین
ڤاكسین

K24 - ھەولێر

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرای كرد، بەمزووانە ڤاکسین دەگات و بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەکرێت.

سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە رایگەیاند، بەمزووانە زیاتر لە ملیۆنێک و 600 هەزار دانە ڤاکسینی فایزەر و 3 ملیۆن دانە لە ڤاکسینی ئەسترازینیکا دەگاتە عێراق.

ئاماژەی بەوەشدا، لەپێناو پاراستنی ڤاکسینەکان ئامێری تایبەتی هەڵگرتنیان هێناوە و بەسەر پارێزگاکانی عێراق  و هەرێمی کوردستان دابەشی دەکەن.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاند، هەرکاتێک کاروانی یەکەمی ڤاکسینەکە گەیشت، دەستبەجێ بۆ هاووڵاتییان بەکاری دەهێنن، بەپێی رێککەوتەنەکەش هەشت ملیۆن کەس بە ڤاکسینی ڤایزەر دەکوترێن.