یادگار فایه‌ق [داواكار]ی له كوردستان24 ھەیە
له رێگه‌ی پڕۆگرامی (داواكار)ه‌وه ده‌چێته قووڵایی كێشه و گیروگرفته‌كانی هاووڵاتیان
K24 - هەولێر:
یادگار فایه‌ق، راگەیاندنکار و پێشکەشکار لە کوردستان24، له رێگه‌ی پڕۆگرامی (داواكار)ه‌وه ده‌چێته قووڵایی كێشه و گیروگرفته‌كانی هاووڵاتیان و لەپێناو باسکردنی كێشه و داواکاریی هاووڵاتیان و گه‌یاندنی داواكارییه‌كانیان به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، به‌دواداچوونی مه‌یدانی ده‌كات. ھاوکات کۆڵ نادات تا دوا ھەوڵی چارەسەرکردن و بەدەمەوەچوونی داوای ھاووڵاتیانی ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان.
پڕۆگرامی (داواكار) هه‌ر ھەفتە و به‌دواداچوون بۆ داواكارییەکی به‌شێك له هاووڵاتیان ده‌كات و كێشه و خه‌می هاووڵاتیان له به‌شی یەکەمی به‌رنامه‌كه دهخرێنەڕوو. له به‌شی دووەمی به‌رنامه‌كه‌شدا ته‌واوی داواكارییه‌كان دەکرێت بە وەرەقەیەک و ده‌خرێتە به‌رده‌م لایه‌نی په‌یوه‌نددار لەسەر ئاستی ئیدارە خۆجێیەکان تا دەگاتە ئاستی وەزارەتەکان و ئەنجومەنی وەزیران، ئەم بەدواداچوونەش تەنھا لە ئەڵقەیەکدا کۆ ناکرێتەوە، بەڵکو لە ئەڵقەکانی دواتریشدا بە بەردەوامی باس لەو بەڵێنانە دەکرێت کە بۆ چارەسەری کێشەکان لەلایەن بەرپرسانەوە دراون.
یادگار فایه‌ق له 2016ـەوە ئامادەکارو پێشکەشکاری ژمارەیەک بەرنامەی کوردستان24 بووە (وێنه‌گه‌وره‌كه - باسی رۆژ - پاسی هه‌ڵبژاردن - پاسی یادگار - چه‌ندین دیبه‌یت و چاوپێکەوتن و روماڵی تایبه‌ت)، لەو ماوەیەشدا چەندین کێشەو داواکاریی خەڵکی بە جێگەی مەبەست گەیاندوەو چارەسەر بۆ کێشەکان دۆزراونەتەوەو دەنگ و رەنگی ھاووڵاتیانیش بە بەردەوامی لەناو بەرنامەکانی ئامادەگییان ھەبووە.
رۆژی چوارشەممە، كاتژمێر 10:00ی شەو بە كاتی هەولێر، یەکەم ئەڵقەی بەرنامەی (داواکار) پەخشدەكرێت.