20 ملیار دۆلار قەبارەی ئالوگۆڕی بازرگانییە لە نێوان عێراق و توركیادا لە ساڵی 2020
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ساڵی 2020 لە نێوان توركیا و عێراق گەیشتە 20 ملیار و 666 ملیۆن دۆلار
K24 – ھەولێر:
باڵیۆزی توركیا لە عێراق، فاتح یەلدز، ئەمڕۆ یەكشەممە، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە لە میانی ساڵی رابردوو 2020 رایگەیاند.
لە تویتێكدا لەسەر ھەژماری تایبەتی خۆی لەسەر پێگەی تویتەر نووسیی: "قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ساڵی 2020 لە نێوان توركیا و عێراق گەیشتە 20 ملیار و 666 ملیۆن دۆلار".
گوتیشی: "بەمەش كۆی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی "ھاوردە و ھهناردە" سنووری 20 ملیار دۆلاری تێپەڕاند.

سەرچاوە: RT