20 ملیار دۆلار قەبارەی ئالوگۆڕی بازرگانییە لە نێوان عێراق و توركیادا لە ساڵی 2020

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ساڵی 2020 لە نێوان توركیا و عێراق گەیشتە 20 ملیار و 666 ملیۆن دۆلار

ئاڵوگۆڕی بازگانی نێوان عێراق و توركیا لە ساڵی 2020
ئاڵوگۆڕی بازگانی نێوان عێراق و توركیا لە ساڵی 2020

K24 – ھەولێر:

باڵیۆزی توركیا لە عێراق، فاتح یەلدز، ئەمڕۆ یەكشەممە، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە لە میانی ساڵی رابردوو 2020 رایگەیاند.

لە تویتێكدا لەسەر ھەژماری تایبەتی خۆی لەسەر پێگەی تویتەر نووسیی: "قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ساڵی 2020 لە نێوان توركیا و عێراق گەیشتە 20 ملیار و 666 ملیۆن دۆلار".

گوتیشی: "بەمەش كۆی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی "ھاوردە و ھه‌ناردە" سنووری 20 ملیار دۆلاری تێپەڕاند.

تویت

سەرچاوە: RT