له لهندهن وڵاتانى جيهان بۆ رێگرتن له گهندهڵى كۆبوونهوه
سەرۆکی نایجیریا گوتى: "گەندەڵی، دیاردەیەکی قێزەونە کە کاریگەری خراپی بۆ سەر تەواوی کۆمەڵگه ھەیە. جا گرنگ نییە ئەو وڵاتە پێشکەوتووە، یانیش دواکەوتووە.
K24 – ههولێر:
یەکەم لووتکەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەچوو، کە نوێنەرانی 51 وڵات بەشداریان لەو لوتکەیەدا کرد و ئەمەش یەکەم لووتکەی لەوجۆرەیە بەڕێوەدەچێت، لەدوای ئاشکرابوونی بەھەزارانی فایلی نھێنی و ژمارەی بانکی نھێنی سەرۆک و گەورە بەرپرسانی جیھان لە سکانداڵەکانی بهڵگهنامهكانى پەنهما.
بەریتانیا میوانداری یەکەم لووتکەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە جیھاندا دەکات و ئەمەش وەکو ھەنگاوێک بۆ نەھێشتنی دیاردەی گەندەڵی لە جیھاندا و رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی گەندەڵییەکان و سکانداڵەکانی ھاوشێوەیە بهڵگهنامهكانى پەنهمايه.
دێيڤد کامیرۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا یەکەم ھەنگاو دهنێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵى، ھەرچەندە رەخنەگرانی حکومەتەکەی کامیرۆن پێیانوایە، ئەو ھەنگاوانە ئەنجامی نابێت، ئەگەر لەخۆیەوە دەست پێ نەکات، ئەمەش لەدوای ئەوەی باوکی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ناوی لە پهنهمادا ھاتبوو.
كاميرۆن لهو بارهيهوه گوتى: "ئامانجی سەرەکی لە بەڕێوەچوونی ئەم لووتکەیە، ئەوەیە کە ھەنگاوی جیدی بنرێت لەلایەن وڵاتانی پێشکەوتوو، ھەروەھا ئەو وڵاتانەشی کە پێویستیان بە ھاوکاری ھەیە، تاوەکو ئەو دیاردەیە بنبڕ بکرێت. ھەروەھا ھەوڵیش بدەین کە ھەر کۆمپانیاییەک لە دەرەوەی وڵاتانی خۆیان کاری وەبەرھێنان بکات، پێویستە تۆماری تەواوی کارەکانی خۆیان ئاشکرا بکەن و شەفاف بن".
لەو لووتکەیە، زۆر لە سەرکردە و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتانەی بەدەست دیاردەی گەندەڵییەوە دەناڵێنن بەشدار دەبن، لەوانە جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ھەر یەک لە سەرۆکانی وڵاتانی کۆلۆمبیا، ئەفغانستان و نایجیریا.
ههروهها محەممەد بوھاری، سەرۆکی نایجیریا گوتى: "گەندەڵی، دیاردەیەکی قێزەونە کە کاریگەری خراپی بۆ سەر تەواوی کۆمەڵگه ھەیە. جا گرنگ نییە ئەو وڵاتە پێشکەوتووە، یانیش دواکەوتووە. گەندەڵى ھەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر حکومڕانی باش، سەروەری یاسا، ئاشتی و سەقامگیریی".
وڵاتانی زلھێز، بە ھیوان کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵى ببێتە ھەنگاوێک بۆ پاککردنەوەی جیھان و نەھێشتنی دیاردەی گەندەڵى کە بووەتە دواخستنی زۆر لە وڵاتانی جیھان.