ئومێد خۆشناو: دەمانەوێت بە پشتیوانیی ئێوە ناونیشانی پۆستی پارێزگار بکەینە خزمەتکار
پەیمانی دا بە یەکسانی خزمەتی هەموو لایەنەکان بکات
K24 - هەولێر
ئومێد خۆشناو، دوای هەڵبژاردنی بە پارێزگار لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێرەوە، گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند "دەمانەوێت بە پشتیوانیی ئێوە ناونیشانی پۆستی پارێزگار بکەینە خزمەتکار".
پارێزگاری هەڵبژێردراو لە گوتارەکەی ئەمڕۆ (دووشەممە، 8ـی شوبات/فێبرایەرـی 2021) لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، پەیمانی دا بە یەکسانی خزمەتی هەموو لایەنەکان بکات، هەم ئەوانەی دەنگیان پێداوە، ئەوانەش کە دەنگیان پێنەداوە.
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا باسی پارێزگاری کۆچکردووی هەولێری کرد و رایگەیاند "پلان و کارنامەکانی فرسەت سۆفی، هاوڕێی هەمیشە لەیادم جێبەجی دەکەین".
هەر لە یەکەم گوتاری وەک پارێزگاری هەڵبژێردراو، ئومێد خۆشناو رایگەیاند "ته‌نیا یه‌ك ئامانجمان هه‌یه ئه‌ویش خزمه‌تكردنی پارێزگای هه‌ولێره و له به‌رنامه‌ماندایه خزمه‌تی زیاتری پێكهاته‌كانی هه‌ولێر بكه‌ین".
ئومێد خۆشناو، ئەمڕۆ بە دەنگی 18 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە کۆی 23 ئەندامی ئامادەبوو لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا، بە 42ـەمین پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا.
به‌ڵێنیشی دا له ئاست متمانه‌ی هه‌موو لایه‌ك بێت. خزمه‌تكاری هه‌موو خه‌ڵكێكی سنووری پارێزگای هه‌ولێر بێت و، گوتی "سۆز بێت سازش له چاكسازیی و ریفۆرم نه‌كه‌ین، چاوپۆشی له گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران ناكه‌ین، پشتگیری زیاتری کاسبکاران و بارزگانانی سنووری پارێزگای ھەولێر بکەین".