لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا چوار ئەندامی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان کوژران

تا ئێستا ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان هیچ راگەیاندراوێکی لەم بارەوە بڵاونەکردووەتەوە

 K24 – ھەولێر:

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر خاڵێكی پشكنینی ھێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان.

روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە رۆژئاوای شاری رەقە هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان و لە ئەنجامدا چوار ئەندامی ئاسایش کوژران و سێی دیکەش برینداربوون.

تا ئێستا ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان هیچ راگەیاندراوێکی لەم بارەوە بڵاونەکردووەتەوە.