زەیدی: کاتێک سەرۆکایەتیی حکوومەتم وەرگرت ئابووری عێراق گەمارۆدرابوو

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گوتارێکیدا لەبەردەم پەرلەمان، تیشکی خستە سەر دۆخی دارایی و مووچەی فەرمانبەران و ئاشکرای کرد کە لە کاتی تەنگژەی داراییدا سێ بژاردەی قورسیان لەبەردەمدا بووە. هاوکات باسی لە رێگریکردن لە قۆستنەوەی نرخی دۆلار.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی تشرینی یەکەمی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبەردەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتارێکی پێشکەش کرد و لەبارەی بەڕێوەبردنی دۆخی دارایی و دابینکردنی مووچە رایگەیاند:لەبەردەم سێ بژاردەی سەختدا بووین، یەکەمیان، پەنابردن بوو بۆ پاشەکەوتی زۆرەملێ و هێشتنەوەی فەرمانبەر لەناو بەڵێنی بێکرداردا. دووەمیان، دابەشکردنی مووچە بوو لە هەر 45 رۆژ جارێکدا، بژاردەی سێیەمیش ئەوە بوو بچینە ژێر باری قەرزکردن و نقومکردنی وڵات لە قەرزدا، لە کاتێکدا عێراق خۆی لە بنەڕەتدا بەدەست بارگرانیی قەرزە کەڵەکەبووەکانەوە دەناڵێنێت.

سەبارەت بە بازاڕی دراو و نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر بە دۆلار، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردەوە، ئەو جیاوازییەی لە رابردوودا لە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاردا هەبوو، لەلایەن دەڵاڵان و قۆڵبڕەکانی بازاڕەوە دەستی بەسەردا دەگیرا و بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاریان دەهێنا.

عەلی فالح زەیدی ئاماژەی بە هەوڵی هەندێک لایەن دا بۆ دروستکردنی ناڕەزایەتی و گوتی: هەندێک لە ناحەزان و کەسانی مەبەستدار هەوڵیان دا کەلێن و بۆشایی لە نێوان ئێمە و چین وتوێژە جیاوازەکانی گەلەکەماندا دروست بکەن، بەڵام متمانەی خەڵک بەهێزتر بوو.