نوێكردنهوهى سيستمى بهرگرى مووشهكى رۆمانيا رووسيا توڕه دهكات
ئەمریکا سیستمی بەرگری مووشەکی رۆمانیای چالاک کردەوە، ئەو ھەنگاوەش رووسیای تووڕەکردووە.
K24 – ههولێر:
ئەمریکا سیستمی بەرگری مووشەکی رۆمانیای چالاک کردەوە، ئەو ھەنگاوەش رووسیای تووڕەکردووە.
ئەمریکا و پهيمانى باكوورى ئهتڵهسى (ناتۆ) جەخت لەوە دەکەنەوە ئامانج لە وەگەڕخستنەوەی سیستمی بەرگری مووشەکی رۆمانیا بۆ دژایەتی رووسیا نیە، بەڵکو بۆ بەھێز کردنی وڵاتانی ئەندامی یۆرۆ- ئەتڵەنتیکە بەرامبەر بە ھەڕەشەکانی ئێران لە ناوچەکەدا.
ئەمریکا بە بڕی 800 ملیۆن دۆلار سیستمی بەرگری مووشەکی رۆمانیای چالاک کردەوە، چالاککردنەوەی ئەو کڵاوە مووشەکیانە بۆ پاراستنی رۆمانیا و وڵاتانی ئەوروپا لە ھەڕەشەکانی وڵاتانی سەرکێشی ناوچەکە گرنگە.
کریملن ئەو ھەنگاوانەی ئەمریکا بە دژایەتی و راگرتنی توانا ئەتۆمیەکانی رووسیا دەزانێت.
بەرپرسانی ئەمریکا و ناتۆ و رۆمانیا پێکەوە لە بنکەی ئاسمانی دیڤیسێلۆ کردنەوەی بنکە موشەکیەکەیان راگەیاند، ئاماژەیان بەوەدا سیستمەکە توانای خستنە خوارەوەی ئەو مووشەکانەی ھەیە کە لە ئێرانەوە دێن، وەک واشنتۆن ئاشکرایکرد رۆژێک دێت ئەو مووشەکانەی ئێران دەگەنە ناو جەرگەی ئەوروپا.
رۆبێرت وێرک، جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا گوتى: "لەگەڵ بەردەوامی ھەوڵەکانی ئێران بۆ پەرەپێدان و ناردنی مووشەکی بالیستی بۆ وڵاتانی ناوچەکە، ئەمریکاش لەگەڵ ناتۆ بەردەوام دەبێت لە ھاوکاری و پاڵپشتی ھاوپەیمانەکانی بۆ نەھێشتنی ھەڕەشەکانی ئێران.
ئەو سیستمە موشەکیيە بۆ مووشەکی مەودا درێژ و ناوەندییە واتە بۆ پاراستنی سنوورەکانی وڵاتانی ئەندامی یۆرۆ - ئەتڵەتیکە. بۆیە چالاک کردنەوەی ئەو سیستمە مووشەکیە بۆ روبەڕووبوونەوەی رووسیا نیە".
رووسیا ئەو ھەوڵانە بە شەڕی سارد ناودەبات لە دژی وڵاتەکەی، ئاماژە بەوەش دەکات ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی دەیانەوێت ناوچە ستراتیژییەکانی دەریای رەش کە ناوچەیەکی گرنگی ھێزە دەریاییەکانی رووسیایە داگیر بکهن.
ڤلادیمێر پۆتين سەرۆکی رووسیاش پێشتر رایگەیاند بوو گومانم ھەیە لە ھەوڵەکانی ناتۆ و ئەمریکا بۆ بەھێز کردنی وڵاتانی دراوسێی رووسیا بە بیانووی ئەوەی بەر بە ھەڕەشەکانی ئێران دەگرن لە کاتێکدا رێککەوتن لەگەڵ ئێران کراوە و رووسیاش ھاوکارێکی باش بووە بۆ سەرکەوتنی گفتوگۆکان.
ێنس شتۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ لهو بارهيهوه گوتى: "سیستمی بەرگری موشەکی ناوەکەی بەخۆیەتی واتە ئامانج لێی بەرگرییە. بەھیچ شێوەیەک ئامانج لێی لاواز کردن و رووبەڕووبوونەوەی ستراتیژیەت و سیستمی مووشەکی رووسیا نیە".
ئەو مووشەکانەی لە سیستمی بەرگرییەوە دەھاوێژێن پشت بە رادار دەبەستن بۆ دەستنیشانکردنی مووشەکە ھاوێژراوەکان و تەقاندنەوەیان پێش ئەوەی بەرزەوی بکەون.
ئەو سیستمە بە شێوەیەک درووستکراوە دەتوانرێ لە سەر زەوی و لە سەر کەشتیش جێگیر بکرێت. ئەمریکا و ناتۆ بە رێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی درواسێی رووسیا و ئێران دەیانەوێت بەر بە سەرکەشیەکانی ئەو دوو وڵاتە بگرن لە ناوچەکەدا.