كونسوڵى گشتيى ئه‌مريكا له‌ هه‌ولێر: هه‌وڵه‌كانى رزگاركردنى مووسڵ خێراتر ده‌كه‌ين

كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە ھەولێر، رایگه‌ياند، ئەمریكا پابەندە بەو بەڵێنەی كە بە حكومەتی عێراقی داوە لە ھاوكاریكردنیان لە شەڕی رزگاركردنى شاری موسڵ و كۆتايیپێھێنانی داعش لە عێراقدا.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/56479538-277d-4b35-875a-c333c842b9cf/kunsuli%20amrika%20u%20anjumani%20parezgay%20naynawa.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە ھەولێر، رایگه‌ياند، ئەمریكا پابەندە بەو بەڵێنەی كە بە حكومەتی عێراقی داوە لە ھاوكاریكردنیان لە شەڕی رزگاركردنى شاری موسڵ و كۆتايیپێھێنانی داعش لە عێراقدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ ماتیاس میتمان، كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە ھەولێر و شاندێكی یاوەری، لەگەڵ بەشار كیكی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەن لە شاری ھەولێر كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا داوایان لە ئەمریكا كرد، ھەوڵەكانی خۆیان خێراتر بكەن, بۆ ئه‌وه‌ى رزگاركردنى شاری موسڵ، چیدیكە درەنگ نەكەوێت.

لەبەرامبەردا ماتیاس میتمان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ناتوانین كاتی دەستپێكردنی پرۆسەكە دیاری بكەین، بەڵام بە دڵنیاییەوە ھەوڵەكانمان خێراتر دەكەین.