شەوی رابردوو لە بەغدا چی روویدا؟
K24 - هەولێر
سەدان چەکداری سەر بە میلیشیای سەرایا سەلام لە ئێوارەی دووشەممەوە لە شەقامەکانی بەغدا و نەجەف بڵاوبوونەوە و هێزیان نیشاندا، دوای چەند کاتژمێرێکیش بە یەک توویت، "مانۆڕە سەربازییەکە" کۆتایی هات.
بڵاوبوونەوەی ئەو هێزانە وەڵامی بەیاننامەیەک بوو کە لە لایەن "کەسێکی نزیکی موقتەدا سەدر" بڵاوکرایەوە و تێیدا هۆشداری دا لە "هێرشێکی هاوبەشی داعش و بەعس" لە پارێزگاکانی عێراق.
چەندین وێنە و ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەوە، تێیاندا چەکدارەکان دەردەکەون کە بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و پیکئاب لە شەقامەکاندا دەڕۆن، وەک بڵێی لە نمایشێکی سەربازیدا بن و هێزیان نیشاندەن.
چەکدارەکان جۆرەها چەکی مامناوەند و قورسیان بە دەستەوەیە و هوتافی شانازیکردن بە سەدر دەڵێنەوە و پەیمان دەدەن لەدژی دوژمنەکانی بجەنگن.
بهگوێرهی میدیا عێراقییهكان ئەم نیشاندانی هێزە دوای ئەوەی هاتووە: ساڵح محهمهد ئهلعێراقی، "كهسی نزیكی موقتهدا سهدر" ئاشكرایكردووه، زانیارییان بهدهست گهیشتووه، رێككهوتنێك لهنێوان داعش و شانه نووستووهكانی حیزبی بهعس كراوه، بۆ ئهنجامدانی هێرشێكی گهوره و فراوان بۆ سهر بهشێك له مهزارگه و شوێنه پیرۆزه مهزههبییهكانی نهجهف و كهربهلا و بهغدای پایتهخت.
الفيسبوك:https://t.co/FmYl8GyYsM
— صالح محمد العراقي (@salih_m_iraqi) February 8, 2021
الموقع الرسمي:https://t.co/PsgWwgYWQz pic.twitter.com/8EkpvPv17f
دوای بڵاوبوونهوهی ئهو دهنگۆیانهش ئهبو یاسر، یاریدهدهری جیهادیی موقتهدا سهدر كۆبوونهوهیهكی بهپهلهی سازكرد و تێیدا رایگهیاند، له ئامادهكاری تهواودان بۆ بهرگریكردن له پیرۆزییهكانیان.
کاتژمێر 10:46ـی شەوی رابردوو، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێگەی تویتێکەوە کە بە زمانی عەرەبی و کوردی کردوویەتی، دەڵێ "چاوپۆشی لە زیادەڕۆکان ناکەین".
لە تویتەکەیدا کازمی رایگەیاند "دەستبەرداری بنیاتنان و شكۆی دەوڵەت نابین و دەسكەوتی زۆرمان هەبووە، هەڵبژاردنیش هەنگاوێكی نیشتمانییە و پێویستی بەهەماهەنگی سیاسی و كۆمەڵایەتی هەیە. بنیاتنان بە زیادەڕۆییكردنە سەر پیرۆزییە ئاینی و نیشتمانییەكان و لێدانی دامەزراوەكان و ڕێگاگرتن ناكرێت. چاوپۆشی لە زیادەڕۆكان ناكەین".
دەستبەرداری بنیاتنان و شكۆی دەوڵەت نابین و دەسكەوتی زۆرمان هەبووە، هەڵبژاردنیش هەنگاوێكی نیشتمانییە و پێویستی بەهەماهەنگی سیاسی و كۆمەڵایەتی هەیە. بنیاتنان بە زیادەڕۆییكردنە سەر پیرۆزییە ئاینی و نیشتمانییەكان و لێدانی دامەزراوەكان و ڕێگاگرتن ناكرێت. چاوپۆشی لە زیادەڕۆكان ناكەین.
— Mustafa Al-Kadhimi مصطفى الكاظمي (@MAKadhimi) February 8, 2021
چالاکوانان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسی ئەوە دەکەن، چەکدارەکان هەڵیانکوتاوەتەوە سەر ماڵی بەشێک لە چالاکوانانی خۆپیشاندانەکان و دەستگیریان کردوون، بەڵام رەوتی سەدر ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و نزیکەکانی ئەو رەوتە دەڵێن، ئەمانە بەشێکن لە ململانێی سیاسی بەهۆی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان.
بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی بەغدا، بەمەرجی ئاشکرانەکردنی ناوی قسەی بۆ ماڵپەڕی عەرەبی جەدید کردووە و، گوتوویەتی "میلیشیاکان بەردەوامن لە بڵاوبوونەوە و دەزگا ئەمنییەکان رێنماییان بۆ هاتووە رووبەڕوویان نەبنەوە. سەرایا سەلام هێزەکانی لە ناوچەکان زیاتر بڵاودەکاتەوە و بەربەستی ئەمنی دادەنێت، ئەمەش بووەتە هۆی ترسانی خەڵک".
یەک توویت شەقامەکانی بەغدای هەژاند و "تویتێکی دیکە هێوری کردنەوە"
ئەو تویتە لە ئەکاونتێکی تویتەر کراوە بە ناوی ساڵح محەمەد ئەلعێراقی، کە هەرچەندە یەکێکە لە ئەکاونتە چالاکەکانی سەر بە رەوتی سەدر، بەڵام ناسنامەی خاوەنەکەی نادیارە، لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر شەقامی عێراقی هەیە.
بەگوتەی سەڵاح عەبیدی، گوتەبێژی موقتەدا سەدر لە چاوپێکەوتنێکدا لە ساڵی 2019؛ ساڵح محەمەد ئەلعێراقی، کە بە وزیری سەدر، متمانەی سەدر و هەندێکجار بە فیدائیی سەدر خۆی لە تویتەر و سۆشیاڵ میدیاکانی دیکە دەناسێنێت "کەسێکی خەیاڵییە و سۆشیاڵ میدیای بۆ دروستکراوە، ئەوانەی ئەو سۆشیاڵ میدیایانەش بەڕێوەدەبەن، کەسانی نزیکی سەدرن و دەزانن چی دەوێت".
چوار کاتژمێر لەدوای یەکەم تویتی ساڵح محەمەد ئەلعێراقی و بڵاوبوونەوەی هێزەکانی سەرایا سەلام، تویتێکی دیکەی کرد و نووسیویەتی "گوێرایەڵیتان و وردیتان لە کار و چالاکی و خێراییتان لە جێبەجێکردن چەند جوانە ئەی سەرایا سەلام، پارێزەرانی نیشتمان، دوژمنتان ترساند و رقی دوژمنانی عێراقتان کردەوە و دڵی گەلتان ساردکردەوە و بە شانازییەوە سەری فەرماندەکەتان بەرزکردەوە".
سەرایا سەلام، رێکخراوێکی چەکداری شیعەیە و سەر بە رەوتی سەدرە بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر و بەشێکە لە حەشدی شەعبی، لە ساڵی 2014 لەدوای دەرکەوتنی داعش دامەزراوە و، بارەگای لە بەغدا و نەجەف هەیە.
سەرایا سەلام جگە لە باڵی سەربازی باڵێکی بەهێزی راگەیاندنی هەیە کە لەرێگەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ بەخێرایی لە رێگەی سۆشیاڵ میدیاکان، پەیام دەگەیەنێن و زانیاری لەبارەی کار و چالاکییەکانیان بڵاودەکەنەوە.