مه‌سرور بارزانی گوێ له ژماره‌یه‌ك گه‌نجی ئه‌فرێنه‌ری كوردستان ده‌گرێت
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: ئەم هەفتەیە کاتم تەرخان کرد بۆ گوێگرتن لە هەندێک لە گه‌نجه ئەفرێنەرەکانی کوردستان، ئەوان بە بیرۆکەی نوێ، بەرهنگاری ئەو کێشانە دەبنەوە کە لە بەردەمیان دەوەستن
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای گوێگرتنی له ژماره‌یه‌ك گه‌نجی ئه‌فرێنه‌ری كوردستان رایگه‌یاند، حکومەت لە ڕێگەی کارکردنی هاوبەشەوە پابەندە بە به‌گه‌ڕخستنی وزە و بیرۆکەکانیان.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك، گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی پێشوازیكردن و گوێگرتن له‌و ژماره گه‌نجه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "ئەم هەفتەیە کاتم تەرخان کرد بۆ گوێگرتن لە هەندێک لە گه‌نجه ئەفرێنەرەکانی کوردستان، ئەوان بە بیرۆکەی نوێ، بەرهنگاری ئەو کێشانە دەبنەوە کە لە بەردەمیان دەوەستن".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له حكومه‌ت گرنگییه‌كی تایبه‌تیان به پێشخستنی كه‌رتی تایبه‌ت داوه، به‌ڵێنیشی داوه ئاسته‌نگی به‌رده‌م پرۆژه‌ی گه‌نجانیش له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاووتوێ بكات و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌و گه‌نجانه له دیداره‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له نزیكه‌وه باسیان له گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌میان كرد كه له میانی كاركردن له‌سه‌ر بیرۆكه و داهێنانه‌كانیان رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
به‌شداربووانی دیداره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانیش، خۆشحاڵن به‌وه‌ی له نزیكه‌وه گوێیان لێگیراوه و باس له‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ستێكی خۆشه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه گوێ له كێشه‌كانمان بگیرێت.