سۆران عومه‌ر: من تاوانبار نييم، وه‌ك شاهيد بانگكراووم
به‌رپه‌رچى ئه‌و وتانه‌ى به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى هه‌ولێرى دايه‌وه و رايگه‌ياند، ئه‌و ته‌نيا وه‌كو شاهێد بانگى دادگا كراوه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى هه‌ولێر، عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، له رێگه‌ى شاشه‌ى كوردستان 24ه‌وه رايگه‌ياند، سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكى ليژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان، "تاوانباره"، ئه‌مڕۆش سۆران عومه‌ر له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا به‌رپه‌رچى ئه‌و وتانه‌ى به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى هه‌ولێرى دايه‌وه و رايگه‌ياند، ئه‌و ته‌نيا وه‌كو شاهێد بانگى دادگا كراوه.
سۆران عومه‌ر، له نووسينگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له شارى سلێمانى كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌ى ساز كرد و تێيدا گوتى: به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى هه‌ولێر به بێ به‌ڵگه منى وه‌ك تاوانبار له‌قه‌ڵمه‌داوه، له كاتێكدا ئه‌و له ئاستى به‌رپرسيارێتييدايه و ده‌بوايه به به‌ڵگه قسه بكات.
سه‌رۆكى ليژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان نووسراوێكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان جه‌عفه‌ر ئيمينيكى خسته‌ڕوو، كه بڕيارێكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى و دادگاى هه‌ولێرى هاوپێچ كرابوو، تێيدا داوا كرابوو سۆران عومه‌ر وه‌ك "شاهيد" له كه‌يسێكى تايبه‌ت به كوشتن له دادگاى ده‌شتى هه‌ولێر ئاماده‌بێت.