كهسوكاری ئهو گهنجهی لهسهر "فول لایت" كوژرا بۆ كوردستان24 دهدوێن
کوردستان 24 لەم راپۆرتەدا چیرۆکی چۆنیەتی کوشتنی بارزان و رەوتی لێكۆڵینەوەكان دەخاتەڕوو
K24 - ههولێر:
کەسوکاری ئەو گەنجەی لە هەولێر کوژرا داوا دەکەن بکوژەکە دەستگیر بکرێت و بە سزای خۆیی بگات، داواش لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن تاوانباران بداتە دادگا. بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێریش ئاشکرای دەکات هەموو رێکارە یاساییەکان بۆ دەستگیرکردنی بکوژەکە گیراوەتە بەرو چەند کەسێکیش بۆ ئەم مەبەستە دەستگیر کراون.
ئەمە ئەو ژوورەیە کە بارزان و دایکی پێکەوە شەویان دەکردەوە، چیرۆکی کوشتنی بارزان، هەموو لایەکی هێنایە دەنگ. ئێستا دایکی تەنها فرمێسك لە چاوەکانی دێت و ئەو جلانە لە باوەش دەگرێت کە بارزان بریار بوو شەوێك پێش كوژرانی بۆ زانکۆ بیانپۆشێت، کەسوکاری بارزان داوا دەکەن بکوژەکە رادەستی دادگا بکرێت.
بارزان رەشید سەرهتای ئەم مانگە لەگەڵ کەسێکی دیکە، بە وتەی کەسوکارەکەی لەسەر "فول لایت" دەبێتە کێشەیان، ئەو کەسەی بارزان دەکوژێت پلەی سەربازی هەیە و ئێستە هەڵهاتووە، کەسوکاری "بارزان"یش رەتیدەکەنەوە لە رێگەی سوڵحی عەشایریەوە پێک بێن.
بکوژەکە ئێستە هەڵهاتووە و بە فەرمانی بارزانی لیژنەیەك پێکهاتووه و ژمارەیەك کەسوکاری دەستگیرکراون بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێریش دەڵێت ئەو کەسە بە گوێرەی مادەی 404 دادگایی دەکرێت، هەموو هەوڵەکانیش خراونەتە گەر بۆ دەستگیر کردنی بەڵام شوێنی نازارنرێت.
بارزان رەشید لە ساڵی 1993 لە دایکبووە و قوتابی قۆناغی یەکی کارگێڕی کار بووە لە یەکێك لە زانکۆ ئەهلییەکان. چیرۆکی کوژرانی هەموو لایهکی نیگەران کردووە، بکوژەکەش لە وەزارەتی پێشمەرگە پلەی سەربازی هەیە.