"لوئه‌ی سه‌ڵاح ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر"

یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ لوئه‌ی سه‌ڵاح ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كه ده‌ستی به گفتووگۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی رادان گاسانین بگرێته‌وه و ببێته راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، یانه‌ی هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به لوئه‌ی سه‌ڵاح كردووه و ئێستا نزیكترین كه‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌ی هه‌ولێر بگرێته ده‌ست، كه لوئه‌ی سه‌ڵاح له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌ی هه‌ولێر چه‌ند مه‌رجێكی داناوه، به‌شێك له مه‌رجه‌كانی په‌یوه‌ندی به مووچه و مافی یاریزانانه‌وه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو لوئه‌ی سه‌ڵاح و یانه‌ی هه‌ولێر بگه‌نه رێككه‌وتن ئه‌وا شاندی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یارییه‌كه‌ی زه‌ورا گه‌شتی به‌غدا ده‌كات و له‌وێوه لوئه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوه‌ده‌كات، یانیش دوای یارییه‌كه‌ی زه‌ورا له‌گه‌ڵ یانه‌كه ده‌ستبه‌كاربێت.
ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر بڕیاریشداوه ته‌ها قادر وه‌كو یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر و دیدار حامید وه‌كو راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كان له‌گه‌ڵ لوئه‌ی سه‌ڵاح له ده‌سته‌ی راهێنه‌ران كار بكه‌ن.
لوئه‌ی سه‌ڵاحی ته‌مه‌ن 39 ساڵ، پێشتر له نێوان ساڵانی 2007 تا 2015 له ریزه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر یاری كردووه و 80 گۆڵی به درێسی یانه كوردییه‌كه تۆمار كردووه و 3 ناسناوی خولی نایابی عێراقی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر به‌ده‌ستهێناوه.