شارهزایهكی ئهمنی هۆكاری تهقینهوهكانی بهغدا ئاشكرا دهكات
گوشار دهخرێته سهر دهزگا ئهمنییهكانی بهغدا
K24 - ههولێر:
زیادبوونی پێشێلکارییە ئەمنییەکان لە بەغدای پایتەختی عێراق، فشارێکی زۆری لەسەر دەزگا ئەمنییەکان دروستکردووە بەو پێیەی زۆربەی لایەنە سیاسییەکان هاتوونەتە دەنگ و داوای گۆڕینی کاربەدەستە باڵاکانی سێکتەری ئەمنی دەکەن، شارەزایانی ئەمنیش پێیانوایە، دەبێت دەزگاکانی هەواڵگری زیاتر بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن.
جارێکی دیکە زنجیرەیەك تەقینەوە خەڵکی سڤیلی بەغدای کردە ئامانج، تەقینەوەیەك لە ناوچەی سەدر و دوو تەقینەوەی دیکەش لە کازمیە و گەڕەکی جامیعە روویاندا، هاووڵاتیانی سوننە و شیعە بوونە قوربانی پێشێلکارییە ئەمنییەکان و بەرپرسیارەتی گەورەش دەکەوێتە ئەستۆی دامەزراوە سەربازی و حکومییەکان.
عەبدوڵڵا کەنانی، شارەزای بواری ئهمنی گوتی: "هۆکاری ئەم هێرشانە بۆ شکستی داعش لە سەنگەرەکان دەگەڕێنمەوە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە دەزگا ئەمنییەکان بەرپرسیارەتی پاراستی گیانی هاووڵاتیان نەگرنە ئەستۆ، هەربۆیە پێویستە پشت بە زانیارییە هەواڵگرییەکان ببەستن بۆ ئەوەی رێگری لەم جۆرە هێرشانە بگیرێت".
هیچ لایەنێکی دیارکراو نییە بە تەواوی کۆنتڕۆڵی لایەنی ئەمنی وڵات بکات، هەروەها لێپێچینەوە لەو ئەفسەرانە نەکراوە کە بەرپرسیارەتی ئەمنیان لە ئەستۆ دایە، هەربۆیە ئەم پێشێلکارییانە روویانداوە، رەوتی سەدر وەزارەتی ناوخۆ تۆمەتبار دەکات و ئەو ئەوی دیکە تۆمەتبار دەکات، جیا لەمەش دەزگای هەواڵگری ئەرکی خۆی بە تەواوی بەجێ ناگەیەنێت.