وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌

له‌ سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا تا ئێستا، ملیۆنێك و 107 هه‌زار و 413 پشكنین له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراون

كارمەندێكی تەندروستی - ئەرشیف
كارمەندێكی تەندروستی - ئەرشیف

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، تووشبووێكی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ كۆی 3 هه‌زار و 883 پشكنینیش، ته‌نیا 53 تووشبووی نوێ تۆماركراوه‌.

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، تووشبووێكی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ كۆی 3 هه‌زار و 883 پشكنینیش، ته‌نیا 53 تووشبووی نوێ تۆماركراوه‌.

به‌ گوێره‌ی ئامار‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، تا ئێستا ملیۆنێك و 107 هه‌زار و 413 پشكنین له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراون، 106 هه‌زار و 870 كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوونه‌، ئه‌وانه‌ی ئێستاش له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ژێر چاره‌سه‌ریدان، هه‌زار و 140 كه‌سن.

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا به‌ هۆی كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، 3 هه‌زار و 496 كه‌سه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٣٥٣)

١. پشکنین: (٣٨٨٣ پشکنینی نوێ)

•        (١٥٨٢) هەولێر

•        (٣٣٠) سلێمانی

•        (١٨٧٤) دهۆك

•        (٠) هەڵەبجە

•        (٩٧) گەرمیان

•        (٠) ڕاپەڕین

•       

٢. تووشبوو: (٥٣ تووشبووی نوێ)

•        (٩) هەولێر

•        (٣) سلێمانی

•        (٣٧) دهۆك

•        (٠) هەڵەبجە

•        (٤) گەرمیان

•        (٠) ڕاپەڕین

•       

٣. چاکبوون: (٩٤ چاکبوون)

•        (٤٢) هەولێر

•        (٣٢) سلێمانی

•        (١٥) دهۆك

•        (٠) هەڵەبجە

•        (٤) گەرمیان

•        (١) ڕاپەڕین

•       

٤. مردن: (١ مردن)

•        (٠) هەولێر

•        (٠) سلێمانی

•        (١) دهۆك

•        (٠) هەڵەبجە

•        (٠) گەرمیان

•        (٠) ڕاپەڕین

 

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١    (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ١١٠٧٤١٣               (٣٨٨٩٣٥ هەولێر، ٢٢٩٤٥٨ سلێمانی، ٤٨١٥٤٥ دهۆك، ٧٤٧٥ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٠٦٨٧٠             (٣٦٩٤٨ هەولێر، ٣٠٩٣٧ سلێمانی، ٣٥٨٨٣ دهۆك، ٣١٠٢ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٠٢٢٣٤               (٣٥٦٣٠ هەولێر، ٢٨٨٨٢ سلێمانی، ٣٤٧٦٥ دهۆك، ٢٩٥٧ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١١٤٠          (٣٩١ هەولێر، ٣٥٥ سلێمانی، ٣٩٢ دهۆك، ٢ هەڵەبجە)

مردن ٣٤٩٦                       (٩٢٧ هەولێر، ١٧٠٠ سلێمانی، ٧٢٦ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 

 وەزارەتی تەندروستی      

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

١٣ی شوبات ٢٠٢١