به‌هۆی بۆردومانه‌وه ژماره‌یه‌ك لادێ چۆڵده‌كرێن
به‌شێكیان قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی پارییان وه‌رنه‌گرتووه

K24 - دهۆك:
له ده‌ڤه‌ری كانی ماسێی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ئامێدی به هۆی تۆپبارانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه، ژماره‌یه‌ك گوند چۆڵكراون.
مه‌ترسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر تۆپبارانكردن به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ژماره‌یه‌كی زۆر له گونده‌كان چۆڵ بكرێن، هه‌روه‌ها له ساڵی رابردووه‌وه و تاوەكو ئێستا بۆ چه‌ندین جار زیان به‌ر خه‌ڵكی گونده‌كان كه‌وتووه و تا ئێستاش قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه.
سامی ئۆشان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كانی ماسێ، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك گوندی ناوچه‌كه، به یه‌كجار چۆڵبوونه و هه‌ندێكی دیكه‌یان خه‌ریكه چۆڵ ده‌بن.
راشیگه‌یاند، هه‌ندێك له گوندنشینان تا ئێستا قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی ساڵی پارییان وه‌رنه‌گرتووه، كه به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه زیانییان به‌ركه‌وتبوو.