قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راگه‌یه‌نرا
K24- هه‌ولێر:
لێژنه‌ی باڵای ته‌ندرووستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی له عێراق رایگه‌یاند، له كاتژمێری (8)ی شه‌وه‌وه تا (5)ی به‌یانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه، له پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و بۆ ماوه‌ی (2) هه‌فته ده‌بێت.
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له عێراق، رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی توندتر ده‌كرێنه‌وه.
لیژنه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه (13ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، كه‌رتی ته‌ندرووستی، هێزه ئه‌منییه‌كان، فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و فرۆشیاره‌كانی سه‌وزه و میوه ناگرێته‌وه.
پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق هۆشداری له شه‌پۆڵی دووه‌می كۆرۆنا دا، جه‌ختیشی له‌وه كردووه، ره‌وشی په‌تاكه له ئاستێكی مه‌ترسیداردایه و پێویسته رێوشوێنی توندتر بۆ رێگری له گواستنه‌وه‌ی زنجیره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا بگیرێته‌به‌ر.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ئاماره‌كانی رۆژانی پێشووی كۆرۆنا ئاماژه‌یه‌كن، كه شه‌پۆڵی دووه‌می كۆرۆنا له شه‌پۆڵی یه‌كه‌م زۆر توندتر ده‌بێت، بۆیه رۆژانی رابردوو هۆشداری له دووركه‌وتنه‌وه له‌یه‌كتر و كه‌متر تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵایه‌تی دراوه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، له حاڵه‌تی پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتیان و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی زیاتر به تووشبووان، ناچار ده‌بین له‌به‌ر سه‌لامه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان، قه‌ده‌غه‌ی سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌نین.
د.ی