عێراقییه‌كان یادی كۆمه‌ڵكوژی په‌ناگه‌كه‌ی عامرییه ده‌كه‌نه‌وه
فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به دوو بۆمبی گه‌وره بۆردومانی پهناگهكهیان كرد، كه له ناوچه‌ی "عامرییه"ی خۆرئاوای به‌غدا بوو

K24 – هه‌ولێر:
به‌ر له (30) ساڵ، سه‌دان هاووڵاتی عێراقی، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون، بۆ خۆپاراستنیان له بۆردومانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان خۆیان له په‌ناگه‌یه‌ك حه‌شاردابوو، كه به "په‌ناگه‌كه‌ی عامرییه" ده‌ناسرێت.
بۆردومانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی دووه‌می كه‌نداو، تا ده‌هات چڕتر ده‌بوون و ئه‌و په‌ناگه‌یه‌ش، كه پڕ بوو له منداڵ و ژن و هاووڵاتی به‌ساڵاچوو، كرایه ئامانج.

رۆژی (13ی شوبات/ فێبرایه‌ری 1991)، فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به دوو بۆمبی گه‌وره بۆردومانی پهناگهكهیان كرد، كه له ناوچه‌ی "عامرییه"ی خۆرئاوای به‌غدا بوو.
له ئاكامی ئه‌و بۆردومانه‌ی ئه‌مه‌ریكادا به‌یه‌كه‌وه (408) هاووڵاتی مه‌ده‌نی ناسنامه‌یان ناسرایه‌وه، كه گیانیان له‌ده‌ستدابوو، ئه‌وانیش (52)یان منداڵ، (261)یان ئافره‌ت بوون و (26) كه‌سیان ئه‌و كرێكاره بیانیانه بوون له عێراق كاریان ده‌كرد و ئه‌وانی دیكه‌ش هاووڵاتی به‌ساڵاچوو و په‌ككه‌وته بوون و به سه‌دان كه‌سی دیكه بوونه خۆڵه‌مێش و نه‌ناسرانه‌وه.

ئه‌و كات ئه‌مه‌ریكا ده‌یوت، سوپای عێراق نهۆمی خواره‌وه‌ی په‌ناگه‌كه‌ی كردووه‌ته ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان، به‌ڵام ئه‌و كات عێراق تۆمه‌ته‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌و ناوچه‌یه مه‌ده‌نی بووه و هیچ ئامانجێكی سه‌ربازی تێدا نه‌بووه.

له‌و یاده‌دا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌حمه‌د ئه‌لجبووری نووسیویه‌تی: به‌ر له سی ساڵ و له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا فڕۆكه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان تاوانێكی گه‌وره‌یان ده‌رهه‌ق به مه‌ده‌نییه‌كانی به‌غدا ئه‌نجامدا. ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا هه‌موویان منداڵ و ژن بوون و هیچ به‌رپرسێكی عێراقیان تێدا نه‌بوو. ئه‌مه‌ریكاییه‌كان مووشه‌كی سووتێنه‌ریان ئاراسته‌ی په‌ناگه‌كه كرد و سه‌رجه‌م منداڵ و ئافره‌ت و به‌ساڵاچووه‌كانیان كرده خۆڵه‌مێش.



