له رۆژی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ چ دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی رووده‌دات
ئێواره دوای خۆرئاوابوون ده‌توانن به تهلیسكۆب ببینن

K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی فه‌له‌كناسی ئه‌مه‌ریكی "ناسا" هۆشداری ده‌دات، له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت هه‌سارۆچكه‌یه‌ك كه له به‌رزترین بینایه‌ی جیهان درێژتره، كه بورجی خه‌لیفه‌یه له ئیمارات، له ماوه‌ی ئه‌مساڵ به نزیكترین خاڵی هه‌ساره‌ی زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت.
ئاژانسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه گوتی: ئه‌و هه‌سارۆچكه‌یه كه به "مه‌ترسی" ناویبرد، له مانگی مارسی ئه‌مساڵ له دووری ملیۆنێك و 900 هه‌زار كیلۆمه‌تر له زه‌وییه‌وه ره‌ت ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ناسا هه‌ر ته‌نێكی گه‌ردوونی كه به دووری كه‌متر له ملیۆنێك و 500 هه‌زار كیلۆمه‌تر له زه‌وییه‌وه ره‌ت بێت، به "نزیك له زه‌وی" پۆڵێنی ده‌كات.
به‌گوته‌ی ناسا، ئه‌و هه‌سارۆچكه‌یه كه درێژییه‌كه‌ی نیو میله، له كاتژمێر 4:03 خوله‌كی ئێواره‌ی رۆژی 21ی مارس به كاتی گرینج، كه رۆژی نه‌ورۆز و یه‌كه‌م رۆژی سه‌ری ساڵی كوردییه، به نزیكترین خاڵ له زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت.
ناسا ئه‌و ههسارۆچكهیهی به "مه‌ترسییه‌كی گریمانه‌یی" وه‌سف كرد، به‌وه‌ی كه ده‌كرێت له داهاتووی كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا به‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی بكه‌وێت.
ئه‌و هه‌سارۆچكه‌یه كه به 231937 ناوده‌برێت، به گه‌وره‌ترین ته‌نی گه‌ردوونی دادنهرێت، كه له ماوه‌ی ساڵی 2021 به نزیك هه‌ساره‌ی زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت.
هه‌ر له هه‌مان رۆژدا دوای خۆرئاوابوون، ده‌توانرێت ته‌نه‌كه له‌ڕێگه‌ی تهلیسكۆبهوه ببینرێت.
ئه‌و هه‌سارۆچكه‌یه له ساڵی 2001 له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی تهلیسكۆبهكان له نیو مه‌كسیكۆ له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی لینكۆڵن بۆ توێژینه‌وه له هه‌ساره‌كان دۆزرایه‌وه.
هه‌سارۆچكه‌كان پێكهاتوون له ته‌نی به‌ردین، كه تیره‌كانیان له نێوان چه‌ند مه‌ترێك بۆ چه‌ند كیلۆمهترێكدایه، هه‌رچی ئه‌وانه‌ی گه‌وره‌تریشن پێیان ده‌گوترێت هه‌ساره‌ی بچووك، له‌كاتێكدا له‌وانیش گه‌وره‌تر به هه‌ساره ناوده‌برێن.
زانایانی ناسا ئاماژه‌یان به‌وه داوه، له ماوه‌ی هه‌ر 2 هه‌زار ساڵ جارێك، هه‌سارۆچكه‌یه‌ك به پێوانه‌ی یاریگایه‌كی تۆپی پێ به‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌كه‌وێت، كه ده‌بێته هۆی وێرانكردنی شوێنی به‌ركه‌وتنه‌كه و ده‌وروبه‌ری.
هه‌رچی ته‌نه زهبهلاحهكانن، كه له‌كاتی به‌ركه‌وتنیان به زه‌وی وێرانه و كاولكارییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر گۆی زه‌وی به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنن، روودانیان زۆر ده‌گمه‌نه و دوایین جار كه ته‌نێكی به‌و قه‌باره‌یه گه‌وره به‌ر زه‌وی كه‌وتووه، به‌ر له 66 ملیۆن ساڵ بووه، كاتێك به‌هۆیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك پله‌كانی گه‌رما به‌رزبوونه‌وه و دهیناسۆرهكانیش له‌ناوچوون.
H.B