دوو نوێنه‌رى حزبى ده‌عوه‌ى مالیكى بۆ ديدارى به‌رپرسانى يه‌كێتى و گۆڕان گه‌يشتنه سلێمانى
عەلی عەلاق و عامر خوزاعی، هەردوو نوێنه‌رى سه‌ر به ئيئتيلافى ده‌وڵه‌تى ياسا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كه مالكى سه‌رۆكايه‌تيان ده‌كات، گه‌يشتنه شارى سلێمانی.
K24 – هه‌ولێر:
دوو نوێنه‌رى سه‌ر به نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق به مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌ريه‌ك له يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان گه‌يشتنه شارى سلێمانى.
عەلی عەلاق و عامر خوزاعی، هەردوو نوێنه‌رى سه‌ر به ئيئتيلافى ده‌وڵه‌تى ياسا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كه مالكى سه‌رۆكايه‌تيان ده‌كات، گه‌يشتنه شارى سلێمانی.
بڕیارە ئه‌و نێردراوه‌ى حزبى ده‌عوه، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و نەوشێروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆببنەوە.