مەکتەبی سیاسی یەکێتی: بە داخین بۆ لەدەستدانی د. رۆژ نوری شاوەیس

مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاراستەی مەکتەبی سیاسی پارتی دەکات

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی

K24- هەولێر:

بەهۆی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەکی ئاراستەی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد.

لە پرسەنامەکە هاتووە، د. نوری ڕۆژ شاوەیس تێكۆشەر و سیاسەتمەدارێكی بەئەزموون بوو، بەشی زۆری تەمەنی لە خەبات و تێكۆشان و خزمەتكردن لە بواری سیاسی ‌و راپەراندنی ئەركی حكومەت دا بەسەربرد. بەداخەوەین بۆ لەدەستدانی.

ئەمڕۆ دووشەممە، د. رۆژ نوری شاوەیس بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی 74 ساڵی لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.

دەقی پرسەنامە:

بەرێز/ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بابەت/ پرسەنامە

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز (د. ڕۆژ نوری شاوەیس) ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی – یمان پێگەیشت.
د. نوری ڕۆژ شاوەیس تێكۆشەر و سیاسەتمەدارێكی بەئەزموون بوو، بەشی زۆری تەمەنی لە خەبات و تێكۆشان و خزمەتكردن لە بواری سیاسی ‌و راپەراندنی ئەركی حكومەت دا بەسەربرد. بەداخەوەین بۆ لەدەستدانی.
پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و تەواوی ئەندامانی خانەوادەی (نوری شاوەیس) دەكەین. خۆمان بەهاوبەشی خەمیان دەزانین. لە یەزدانی مەزن داواكارین دواناخۆشیتان بێت.
انا لله وانا الیه راجعون

مەكتەبی سیاسی
یەكێتییی نیشتمانیی كوردستان
15/2/2021