سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی د. رۆژ بڵاوکردەوە
هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت
K24- هەولێر:
محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بۆ کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە پرسەنامەکە هاتووە، بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سیاسەتمەداری باڵا و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان " دکتۆر رۆژ نووری شاوەیس" مان پێگەیشت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، لە خوای گەورە داواکاین سەبوری کەسوکار و خۆشەویستانی بدات و کوچکردوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادی بکات.