کۆرۆنای نوێ گەیشتە عێراق

وەزارەتی تەندروستی عێراق پشتڕاستیکردەوە

پشکنینی کۆرۆنا کە عێراق
پشکنینی کۆرۆنا کە عێراق

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی عێراق بە فەرمی بڵاویکردەوە، چەند حاڵەتێکی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە و بەشێکیش لە تووشبووان منداڵن.

تەندروستی عێراق داوا دەکات، هاووڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن.

هەروەها د. حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی رایگەیاند، کۆرۆنا نوێکە لە عێراقە و داوا لە هاووڵاتیان دەکەم زیاتر پابەندن چونکە مەترسی زیاترە بەوەی زووتر بڵاودەبێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رێژەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە عێراق لە زیادبووندان و حکومەتی عێراق بڕیاریداوە لە 18 ئەم مانگە قەدەغەی هاتووچۆ بە گوێرەی رۆژەکانی هەفتە رابگەیەنێت کە نیمچەیی و قەدەغەی هاتووچۆی تەواو دەبن.