کۆسرەت رەسوڵ پەیامێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی د. رۆژ بڵاوکردەوە
د. رۆژ نورى شاوه‌یس ته‌مه‌ن و ژیانى سیاسی خۆی بۆ خزمه‌تى گه‌له‌كه‌ى له خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تى و سیاسی ته‌رخانكرد
K24- هەولێر:
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى، سەرۆکی ئه‌نجومه‌نى باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.
کۆسرەت رەسوڵ عەلی هاوخەمی خۆی دەربڕیووە و لە پرسەنامەکەی هاتووە، به‌داخێكى زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی سیاسه‌تمه‌دار و تێكۆشه‌رى گه‌له‌كه‌مان و هاوڕێ و براى ئازیزم "د. رۆژ نورى شاوه‌یس" ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان‌م بیست.
هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، د. رۆژ نورى شاوه‌یس ته‌مه‌ن و ژیانى سیاسی خۆی بۆ خزمه‌تى گه‌له‌كه‌ى له خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تى و سیاسی ته‌رخانكرد، له‌دواى راپه‌ڕین له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران خزمه‌تى ده‌كرد و هه‌میشه براو هاوكارو پشتیوانێكى سه‌ره‌كى بوو له رایی كردنى كاره‌كان و خزمه‌تكردنى هاونیشتمانیان.
دەقی پەیامەکەی کۆسرەت رەسوڵ
به‌داخێكى زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی سیاسهتمهدارو تێكۆشه‌رى گه‌له‌كه‌مان و هاوڕێ و براى ئازیزم "د. رۆژ نورى شاوه‌یس" ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان‌م بیست.
"د. رۆژ نورى شاوه‌یس" ته‌مه‌ن و ژیانى سیاسی خۆی بۆ خزمه‌تى گه‌له‌كه‌ى له خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تى و سیاسی ته‌رخانكرد، له‌دواى راپه‌ڕین له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران خزمه‌تى دهكردو هه‌میشه براو هاوكارو پشتیوانێكى سه‌ره‌كى بوو له رایی كردنى كاره‌كان و خزمه‌تكردنى هاونیشتمانیان.
به‌داخه‌وه سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دوایی كرد‌و هه‌موومانى جێهێشت، بۆ ئه‌م كۆستهو له‌ده‌ستدانى تێكۆشهرو سیاسهتمهدارێكى وه‌ك "د. رۆژ" پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌مى خۆم ئاراسته‌ى هه‌ڤاڵانمان له مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌م، هیواخوازم ئه‌مه دواكۆست و ناخۆشیان بێت، خواى گه‌وره سه‌بوورى هه‌موولایه‌ك بدات و كۆچكردوو به به‌هه‌شتى به‌رینى خۆی شاد بكات.