بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ره‌خۆشی له‌ پارتی ده‌كات

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ كۆچی دوایی "د. رۆژ نوری شاوێس" په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.

ئاڵای گۆڕان
ئاڵای گۆڕان

K24 – هه‌ولێر:

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ كۆچی دوایی "د. رۆژ نوری شاوێس" په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌

به‌ڕێز: مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری دێرین و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان (د. رۆژ نوری شاوه‌یس)مان پێگه‌یشت.

بۆ ئه‌م پرسه‌یه‌ هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌ی پارتی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانتانین. هاوكاتیش سه‌ره‌خۆشی خۆمان به‌ بنه‌ماڵه‌ی خه‌باتگێڕی كۆچكردوو راده‌گه‌یه‌نین.

هیوادارین دواین ناخۆشی هه‌موو لایه‌ك بێت و خوالێخۆشبوو جێگای به‌هه‌شت بێت.

انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان

15/2/2021