شاندی ئیمراڵی لەگەڵ بەرپرسانی ئاکپارتی کۆبووەوە

شاندی ئیمراڵی لە شاری ئەنقەرە، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) کۆبووەوە و پرسی قۆناخی داهاتووی پڕۆسەکەیان تاوتوێ کرد.

بەپێی زانیارییەکان، هەریەک لە پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار، ئەندامانی شاندی ئیمڕاڵی سەر بە دەم پارتی، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئاکپارتی کۆبوونەتەوە، لە بەرامبەردا شاندەکەی ئاکپارتی پێکهاتبوون لە ئەفکان ئاڵا، جێگری سەرۆکی گشتی، عەبدوڵڵا گولەر، سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمان و عومەر چەلیک، گوتەبێژی پارتەکە.

کۆبوونەوەکە بە داخراوی و بە دوور لە چاوی کامێرا و میدیاکان بەڕێوەچووە، تێیدا دۆخی ئێستای پرۆسەکە، دوایین قۆناغی پێشهاتەکان و ئەو هەنگاوانەی کە دەکرێت لە قۆناغی داهاتوودا بنرێن خراونەتە بەرباس و بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕ کراوە.