هاوپه‌یمانێتی فه‌تح: ئه‌مڕۆ یه‌كێك له دیارترین روخساری گوتاری میانڕۆمان له‌ده‌ستدا
هاوپه‌یمانێتی فه‌تح سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. رۆژ نووری شاوه‌یس، هاوپه‌یمانی فه‌تح كه له‌لایه‌ن هادی عامرییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو كرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌ی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. رۆژ نووری شاوه‌یس:
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
ئه‌وپه‌ڕی سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی كوردستان به گشتی و برایانمان له پارتی دیموكراتی كوردستان به تایبه‌تی و سه‌ركردایه‌تی و كادیرانی ئه‌و حزبه ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی برامان رۆژ نووری شاوه‌یس، جێگری پێشووی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
ئه‌مڕۆ یه‌كێك له دیارترین روخساری گوتاری میانڕه‌ۆمان له‌ده‌ستدا، یه‌كێك له به‌شداره هه‌ره كاراكانی چه‌سپاندنی ئه‌زموونی سیاسی له عێراق، دوای گۆڕانكاری و دوای رێبازی تێكۆشه‌رانه‌ی دوور و درێژ له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت و سه‌ركوتكاریمان له‌ده‌ستدا.
له‌خودای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه، گیانی كۆچكردوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دانبه‌خۆداگرتن و ئارامیش به كه‌سوكاره‌كه‌ی، ئازیزانی و هاوڕێی ته‌مه‌نی ببه‌خشێت.
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون
هاوپه‌یمانێتی فه‌تح
15/2/2021
H.B