فازل میرانی: رۆژ بە سەربەرزی ژیا و بە سەربەرزیش ئێمەی بەجێھێشت
فازل میرانی: ئێمە ھەمیشە رۆژمان بۆ ئیش دەدۆزییەوە، نەك ئیشمان بۆ ئەو دەدۆزییەوە
K24 – ھەولێر:
فازڵ میرانی، سكرتێری مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ كهناڵهكانی راگهیاندن، له بارهی كۆچی دوایی دكتۆر رۆژ نوری شاوهیس رایگهیاند، ئەمڕۆ كۆچێكی گەورەیە نەك تەنھا بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بەڵكو بۆ كوردستان و عێراقیش، چونكە د. رۆژ دەوڵەتمەدار بووە زۆر كاری بۆ كوردستان كردووە و كەمیشی بۆ عێراق نەكردووە.
فازڵ میرانی گوتیشی: لە بەیاننامەی مەكتەبی سیاسی و لە برادەراندا دیارە، كە د. رۆژ ژمارەیەكە لە كوردستان، ناوی رۆژ لە كوردستان زۆرن؛ بەڵام ئەو رۆژەی خۆمان، ژمارەیەكە لە كوردستان. جاری وا ھەیە مرۆڤ كار بۆ خەڵك دەۆزێتەوە، بەڵام ئێمە ھەمیشە رۆژمان بۆ ئیش دەدۆزییەوە، جا چ لە بواری سیاسی بێت یان ئیداری، چ لە بواری سەربازی بێت یان كۆمەڵایەتی. چونكە ئەو بۆ كار دەدۆزرایەوە نەك كار بۆ ئەو دەدۆزرایەوە.
روونیشیكردهوه، ئێمە بەلای كەمەوە پەنجا ساڵە ھاوڕێین، سەرھەوراز و نشێوی زۆرمان بەیەكەوە دیوە، كاك رۆژ پیاوێكی نەبەز بوو، پیاوی تەنگانە بوو، لەگشت بوارەكاندا ئامادەیی ھەبوو، لە خۆشی و ناخۆشیەكاندا مرۆڤ ھەستی دەكرد سەنگێكی لەپشتە، ھەر ھەموومان ھەستمان بە سەنگی د. رۆژمان دەكرد لە ھەموو ئەو بوارانەی، كە بەیەكەوە كارمان دەكرد.
سكرتێری مهكتهبی سیاسی پارتی لهو بارهیهوه زیاتر قسهی كرد و گوتی: خۆشبەختانە پارتی دیموكراتی كوردستان خەڵكی زۆری ھەیە، بەڵام د. رۆژ كەلێنێكی بەجێھێشت، پێشتریش خەڵكانی گەورە كەلێنیان بەجێھێشتووە، وەك بارزانی نەمر، كاك ئیدریسی جوانەمەرگ و شەھیدەكانی دیكەی كوردستانمان و ئەندامانی دیكەی مەكتەبی سیاسی پارتی و سەركردایەتی ئەو پارتە، بەڵام سوپایەكمان ھەیە لە گەنجان لە پێگەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و رێبازی بارزانی، كە بەبێ دواكەوتن ئەو كەلێنانە پڕدەكەنەوە، جا كەلێنەكە ھەرچەند گەورە و گران بێت، بەڵام سوپاس بۆ خوا زۆرمان لەو كەسانە ھەن كە ھەر زوور ئەو كەلێنانەن پڕدەكەنەوە.
له كۆتایی وتهكهیدا، فازڵ میرانی گوتیشی: من نازانم چی بڵێم، ئێمە ھەر ھەموومان ئەو پیاوەمان خۆشدەویست، رۆژێكی ناخۆشە.. ھەموومان "رۆژ"مان خۆشدەویست، ئەو خۆشەویستیەش بۆ د. رۆژ لە جەنابی سەرۆكەوە داڕێژراوە بۆ خوارەوە. د.رۆژ لە لای سەرۆك و لای ھەموو پارتییەكان و پێشمەرگەكانی پارتی و رێبازی بارزانی خۆشەویست بووە، ئەگەر دەرفەت ھەبووایە ئەمڕۆ بەھەزاران خەڵك دەڕژایە ئێرە، وێڕای ئەمەش خەڵكێك لە بادینانهوه ھاتوون بۆ ماڵئاواییكردن لە رۆژ. رۆژ بە سەربەرزی ژیا و بە سەربەرزیش ئێمەی بەجێھێشت، ئێمەش تا تەمەنمان مابێت لەسەر خەباتی ئەو بەردەوام دەبین، كە خۆیشی لەو پێناوە سەری نایەوە.