ئارامی و سه‌قامگیری كوردستان كرایه ئامانج
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر كران و له نزیك كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان كه‌وتنه خواره‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر كران و له نزیك كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان كه‌وتنه خواره‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، تا ئێستا سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوو مووشەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کەوتنەخوارەوە و مووشەکێکیش بەسەر فڕۆکەخانەدا تێپەڕ بووە.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، بەپێی زانیارییەکان دوو مووشەك ئاڕاستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا کراوە، بەڵام لەئەنجامدا تێشکێندراوە.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، په‌یامنێری كوردستان24، له نزیك شوێنی رووداوه‌كه رایگه‌یاند، دەوترێت ئاڕاستەی مووشەکێك گۆڕدراوە لەگەڕەکی وەزیران کەوتووه‌تە خوارەوە زیان بەرخانوو و کۆمپانیاییەك کەوتووە.
هاوكات ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت ئارامی و سه‌قامگیری له هه‌ولێری پایته‌خت هه‌بێت، له پشت ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه‌ن.
گوتیشی: ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه، هه‌ولێر ده‌كرێته ئامانج و ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه بكرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تا ئێستا 2 هاووڵاتی بریندار بوونه و گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
هه‌روه‌ها هۆشیار زێباری، كه‌سایه‌تی سیاسی كورد، له رێی تویته‌ره‌وه نووسیویه‌تی: پێنج رۆكێت ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر كراوون و له ناوچه بیانی نشینه‌كان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.