كازمی: لیژنەیەكی ھاوبەش لێكۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر بكات
بەڵێندەرێك گیانی لەدەستدا و پێنج كەسی دیكەش بریندارن

K24 - ھەولێر
سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیدا لیژنەیەکی هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر پێکبهێنرێت.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانیدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر.
کازمی داوایکردووە، لیژنەکە بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکە.
هاوکات، هەریەک لە سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەیان کرد و بە كردەوەیەكی تیرۆرستییان ناوبرد.
شەوی رابردوو 15/2/2021، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ولێر كران، دوو مووشه‌ك له گه‌ڕه‌كی وه‌زیرانی شاری هه‌ولێر كه‌وتنه خواره‌وه، ژماره‌یه‌كیشیان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و دوو مووشه‌كیش له كانی قڕژاڵه‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر كه‌وتنه خواره‌وه. بەگوێرەی دوایین ئامار، به‌ڵێنده‌رێكی مه‌ده‌نی گیانی له‌ده‌ستداوه و 5 به‌ڵێنده‌ری دیكه‌ش كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان كاریانكردووه برینداربوونه.