پێنتاگۆن زانیاری لەبارەی ھێرشە مووشەكییەكەی سەر ھەولێر ئاشكرا دەكات
وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا: 14 مووشەك ئاراستەی بنكەیەكی ھێزەكانمان كراوە
K24 - ھەولێر
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرای دەکات، لە رێگەی 14 مووشەکەوە بنکەیەکی هێزەکانیان لە هەولێر کراوەتە ئامانج.
جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، 14 مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی بنکەیەکی هێزەکانیان لە هەولێر کراوە و بەهۆیەوە بەڵێندەرێک کوژراوە و شەشی دیکەش برینداربوون، کە یەکێکییان سەربازە.
لەلایەکی دیکەوە، گروپێکی سەربە ئێران، بەناوی سەرایا ئەولیاء دەم، بەرپرسیارییەتی لە هێرشە مووشەکییەکە راگەیاند، کە خۆی بەخاوەنی خوێنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت.
شەوی رابردوو ھێرشێكی مووشەكی كرایە سەر ھەولێر، دوای رووداوەكە مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، لە تویتێكدا بە توندی سهركۆنهی هێرشە موشەکییەکەی كرد و رایگەیاند، هێزه ئهمنییهكانمان لێكۆڵینهوهیهكی وردیان دهستپێكردووه.
ھەروەھا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشە موشەکییەکەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر کرا و هەردوولا، هاوخەمییان بۆ قوربانییەکانی هێرشەکە دەربڕی .
سەرۆکی حکومەت بە هێرشێکی ترسنۆکانەی ناو برد و داوای لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد، پشتگیریی لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بکات بۆ دیاریکردن و دادگاییکردنی بکەرانی ئەم هێرشە. لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون کە لە پەیوەندی بەردەوامدا بن.