ژنه "داعش"ێكی گیریخواردوو له توركیا كێشه‌ی بۆ (2) وڵاتی دیكه درووستكردووه
ره‌گه‌زنامه‌ی (2) وڵاتی هه‌یه و به نایاسایی له سووریاوه هاتووه‌ته توركیا

K24 - هه‌ولێر:
جاسیندا ئه‌ردێرن، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (16ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، ئوستراڵیا یه‌ك لایه‌نه ده‌سبه‌رداری به‌رپرسیاریه‌تی بووه و ره‌گه‌زنامه‌ی له ژنێكی گیرخواردوو له توركیا وه‌رگرتووه‌ته‌وه، كه په‌یوه‌ندی به "داعش"ه‌وه هه‌بووه.
توركیا ئاشكرای كرد، (3) هاووڵاتی نیوزله‌ندی ده‌ستگیركردووه، كه ژنێكی ته‌مه‌ن (26) ساڵی تێدایه و په‌یوه‌ندی به رێكخراوی "داعش"ه‌وه هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له سووریاوه هه‌وڵی هاتنه ناو خاكی توركیای داوه.
جاسیندا ئه‌ردێرن گوتی: "ئه‌و ژنه، هه‌ردوو ره‌گه‌زنامه‌ی نیوزه‌له‌ندی و ئوستراڵی هه‌یه، به‌ڵام حكومه‌تی ئوستراڵیا، یه‌ك لایه‌نه ره‌گه‌زنامه‌كه‌ی لێوه‌رگرته‌وه".
گوتیشی: "ته‌نیا هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی له‌لایه‌ن نیوزله‌نداوه هه‌ڵه‌یه، له‌كاتێكدا ئه‌و له نیوزه‌له‌ندا نه‌ژیاوه و له ته‌مه‌نی (6) ساڵییه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی بووه له ئوستراڵیا و له‌وێوه به پاسپۆرتی ئوستراڵی چووه‌ته سووریا".
ئه‌ردێرن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئه‌و ژنه له‌گه‌ڵ (2) منداڵی‌دا گه‌شتی كردووه، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و (2) منداڵه پێویستییان به چاودێریكردن هه‌یه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
د.ی