به‌ریتانیا په‌لاماری مووشه‌كی بۆ سه‌ر هه‌ولێر سه‌ركۆنه ده‌كات
پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ مه‌سرور بارزانی و مسته‌فا كازمی ده‌رده‌بڕێت

K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، په‌لاماره مووشه‌كیه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر سه‌ركۆنه ده‌كات و پشتیوانی خۆیشی بۆ مه‌سرور بارزانی و مسته‌فا كازمی ده‌رده‌بڕێت.
دۆمینیك راب، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌رتیانیا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هێرشی شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانان له شاری هه‌ولێر ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كات و راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كرده‌وانه قبووڵكراو نین و گه‌لی عێراقیش له میشیلیا چه‌كدارییه‌كان خۆشنابێت، كه سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌یان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی بۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌رده‌بڕێت، بۆ لێپێچینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه‌یه.
H.B
