ئەنجوومەنی ھاریكاری وڵاتانی كەنداو ھێرشە تیرۆریستییەكەی سەر ھەولێر ئیدانە ده‌كات
ھاوكاری ئەنجوومەنی دەربڕی لەگەڵ عێراق لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەھێزكردنی ئەمن و سەقامگیری لە سەر خاكەكەی
K24 – ھەولێر:
ئەمڕۆ ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریكاری وڵاتانی كەنداوی عەرەبی، د. نایف فەلاح موباره‌ك ئەلحه‌جرەف، ھێرشە تیرۆریستییەكەی سەر ھەولێری پایتەختی ھەرێمی كوردستانی شه‌رمه‌زار كرد، كە بووە ھۆی شەھیدبوونی كەسێك و برینداربوونی چەند هاووڵاتییه‌كی سڤیل.
ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی ھاریكاری وڵاتانی كەنداوی عەرەبی، سەرەخۆشی خۆی بۆ خانەوادەی شه‌هیده‌كه ده‌ربڕی و ئۆمێدی زوو چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست. ھەروەھا ئاماده‌یی ئهنجوومهنهكهی ده‌ربڕی، بۆ ھاوكاری كردنی عێراق لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەھێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەر خاكەكەی.
ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی ناوبراو جەختی لەسەر ھەڵوێستی نەگۆڕی ئەنجوومەن لە بارەی تیرۆر به ته‌واوی شێواز و جۆره‌كانییه‌وه به هه‌ر پاساو و به‌هانه‌یه‌ك بێت، كرده‌وه.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، پێویسته هه‌موو لایه‌ك كار له‌سه‌ر وشككردنی سه‌رچاوه داراییه‌كانی تیرۆرستان له ناوچه‌كه بكه‌ن.