سوید بەتوندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەولێر دەکات

"سوید پابەندە بە پشتوانیکردنی عێراق بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و شەڕی دژی تیرۆر"

ئان لیند، وەزیری دەرەوەی سوید
ئان لیند، وەزیری دەرەوەی سوید

K24 – ھەولێر:

سوید بە توندی ئیدانەی ھێرشە مووشەكیەكه‌ی شه‌وی رابردووی سەر شاری ھەولێری كرد.

ئان لیند، وەزیری دەرەوەی سوید لە تویتێکدا نووسیویەتی: "بەتوندی ئیدانەی هێرشە مووشەکیەكه‌ی سەر هەولێر دەکەم".

گوتیشی: سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیەکان دەکەم. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

 ئان لیند گوتیشی: "سوید پابەندە بە پشتوانیکردنی عێراق بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و شەڕی دژی تیرۆر".