ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له گرێسپی روویدا

K24 - گرێسپی:
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لكێندراو، بۆ ئۆتۆمبێلێكی ئاسایشی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) له شارۆچكه‌ی گرێسپی، دوو كارمه‌ندی ئاسایش شه‌هید بوون و دووی دیكه‌ش بریندارن.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گرێسپی، دووه‌م ته‌قینه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ له رۆژئاوای كوردستان رووبدات و پێشتریش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له قامیشلۆ روویدا و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌ك شه‌هید و دوو هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌و ته‌قینه‌وانه له كاتێكدایه، بڕیاربوو ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی سه‌د ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنی سایكس-پیكۆ، له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، چالاكی جۆراو جۆر ئه‌نجام بدرێت.