کۆرۆنای دژە ڤاکسین لە بەریتانیا بڵاودەبێتەوە

کۆرۆنای نوێ گرنگی ڤاکسین دەخاتە ژێر پرسیارەوە

رینماییەکانی کۆرۆنا لە بەریتانیا
رینماییەکانی کۆرۆنا لە بەریتانیا

لە بەریتانیا، 15 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای باشووری ئەفریقا تۆمار کراوە کە ڤاکسینی کۆرۆنا کاریگەری کەمتری لەسەر دەبێت و جۆرێکی دیکەش تۆمار کراوە، هەرگیز پێشتر نەبینراوە.

بەریتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی چەند جۆرێکی کۆرۆنای جیاوازی تێدا دۆزراوەتەوە، جیا لەو کۆرۆنایەی ئەفریقا، 42 حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە، پێشتر هەرگیز هاوشێوەی نەبووە؛ بازدانەکەی هاوشێوەی کۆرۆناکەی باشووری ئەفریقایە، کە ڤاکسینی کۆرۆنا کاریگەری کەمی لەسەر دەبێت.

تەندروستی گشتی بەریتانیا لەو بارەوە دەڵێت، چەند حاڵەتێکی هاوشێوە تۆمارکراون و بەردەوام دەبن لە لێکۆڵینەوە تاوەکو بەشێوەیەکی فەرمی ئاستی مەترسی کۆرۆنا نوێکان دیاری بکەن.

ئەمجۆرە ڤایرۆسانە، هەڵگری شریتی کێنتن، بەگوێرەی چەند توێژینەوەیەک، بە رێژەی 70٪، کوشندەیی و مەترسی بڵاوبوونەوەیان لە کۆرۆناکەی پێشوو زیاترە. لە 11 وڵات بە فەرمی بڵاوبوونەتەوە، دیارترینیان بەریتانیا، ئەمەریکا، کەنەدا و دانیمارکە، بەڵام لە ئێستا تەنها بەریتانیا لە ''لیستی مەترسییدایە''.

حکومەتی عێراقیش، بە فەرمی هاتنی کۆرۆنا نوێیکەی راگەیاندووە، کە مەترسی لەوەی پێشوو زیاترە.

بەشێک لە پسپۆڕان پێیان وایە، ڤایرۆسە نوێیەکە، کەمتر بە ڤاکسین دەوەستێنرێت، بەشێکی دیکەش دەڵێن، هێشتا زۆر زووە تاوەکو لەوە دڵنیا بین.

The Daily Mail