یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا پرسی ئێران تاوتوێ ده‌كه‌ن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، رایگه‌یاند، وڵاتانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ئێرانه‌وه وتوێژ ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، رایگه‌یاند، وڵاتانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ئێرانه‌وه وتوێژ ده‌كه‌ن.
دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، هێشتا رێگه و بژارده‌ی دیپلۆماتی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران كراوه‌یه و ئه‌و رێگه‌یه دانه‌خراوه.
بلینكن، گوتیشی: ئێران هێشتا دووره له‌وه‌ی پاپه‌ندییه‌كانی تایبه‌ت به رێككه‌وتنی ناووكی نێوان تاران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك جێبه‌جێ بكات، كه ئێستا ئه‌مه‌ریكا ئه‌ندامی رێككه‌وتنه‌كه نییه.
هاوكات ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی رایگه‌یاند، ئێران به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، له (23)ی ئه‌م مانگه‌وه چیدیكه ئه‌و پابه‌ندیانه جێ به‌جێ ناكات، كه پێشتر خۆبه‌خشانه و به خواستی خۆی ئێران ره‌زامه‌ندی له‌باره‌یانه‌وه ده‌ربڕی بوو.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
وه‌رگێڕان: ئ.ر