به‌ڕێوبه‌ری ئاژانسی وزه‌ی ناووكی سه‌ردانی تاران ده‌كات
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی، رافائیل گروسی، شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی تاران ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی، رافائیل گروسی، شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی تاران ده‌كات.
سه‌ردانه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و واده‌یه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستنیشانی كردووه، بۆ راگرتنی پابه‌ندییه‌كانی به پرۆتۆكۆلی هاوپێچی رێككه‌وتنی ناووكی، كه یه‌كلایه‌نه و خۆبه‌خشانه ئێران پێوه‌ی په‌یوه‌ست بوو.
دوای سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا و كشانه‌وه‌ی واشنتن له رێككه‌وتنی ناووكی، ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری دا ژماره‌یه‌ك رێكاری پێویست له باره‌ی دۆسیه‌ی ناووكی بگرێته به‌ر.
یه‌كێك له‌و رێكارانه‌ی شورای كۆماری ئیسلامی ده‌ستنیشانی كردووه، راگرتنی سه‌رجه‌م ئه‌و پابهندیانهیه، كه تاران یه‌كلایه‌نه كاری پێدهكرن.
نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی، كازم غه‌ریب ئابادی، له رێی تویته‌ره‌وه بڵاویكرده‌وه، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی "گروسی" بۆ تاران راوێژ و گفتوگۆیه له باره‌ی چۆنێتی درێژه‌دان به رێككه‌وتنی ناووكی.
غه‌ریب ئابادی ره‌تیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی بڕیاری دابێت ئاستی هاوكاری بۆ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی كه‌مبكاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، حه‌سه‌ن رووحانی، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پێشوازی له به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی ده‌كات و تاران نایه‌وێت هاوكاری له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كه رابگرێت و چاودێره‌كانی ده‌ربكات.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
وه‌رگێڕان: ئ.ر