یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان ئیدانه‌ی په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێری كرد
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه‌ی كرد، كه كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر و له ئاكامدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی دیكه بریندار بوون.
دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، رایگه‌یاند، ئه‌و په‌لاماره‌ی كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر په‌لامارێكی تیرۆریستیی بوو. ئه‌و تاوانه له رووی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه حه‌رامه و یه‌كێكه له تاوانه گه‌وره‌كان و سزای دنیایی و دواڕۆژی بۆ ده‌ستنیشانكراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: (أَنَّهُ مَن قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا) المائدة: 32
ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و تاوانه تیرۆریستیانه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بیانكات، هه‌ر تاوان و كرده‌ی تیرۆریستین.
روونیشیكرده‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك په‌لاماردان و به ئامانجگرتنی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی بۆ سوود و به‌رژه‌وه‌ندی گشتین، حه‌رامه و گوتی: ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌ولێریش كرا، پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی ئیسلام و سه‌رجه‌م ئاینه‌كانی دیكه‌یه.