روسیا و توركیا و ئێران دژی دابه‌شكردنی سووریا و ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری كورد ده‌وه‌ستنه‌وه
هه‌ریه‌ك له رووسیا، توركیا و ئێران، له كۆتایی خولی پازده‌هه‌مینی دانووستانه‌كانی "ئه‌ستانه"ی تایبه‌ت به سووریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ر جۆره هه‌وڵێكیان بۆ دابه‌شكردنی سووریا و جیابوونه‌وه له‌و وڵاته‌یان ره‌تكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له رووسیا، توركیا و ئێران، له كۆتایی خولی پازده‌هه‌مینی دانووستانه‌كانی "ئه‌ستانه"ی تایبه‌ت به سووریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ر جۆره هه‌وڵێكیان بۆ دابه‌شكردنی سووریا و جیابوونه‌وه له‌و وڵاته‌یان ره‌تكرده‌وه.
ئه‌و سێ وڵاته، سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی دانووستانه‌كانی ئه‌ستانه ده‌كه‌ن و چاودێری بڕیاری ئاگربه‌ست له سووریا ده‌كه‌ن، له به‌یاننامه‌كه‌یاندا، جه‌ختیانكرده‌وه، ئه‌وان داكۆكی له سه‌ربه‌خۆیی سووریا و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه و پێویسته رێز له بڕیار و سه‌روه‌ری خاكی سووریا بگیرێت.
هه‌ر سێ وڵات دووپاتیانكرده‌وه، به‌یه‌كه‌وه كار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌كه‌ن و دژی هه‌ر جۆره پلانێكی جیاخوازی ده‌وه‌ستنه‌وه، كه سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی سووریا ده‌خاته‌ژێر پێ و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی دراوسێ ده‌خه مه‌ترسییه‌وه.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا، ئه‌و سێ وڵاته رایانگه‌یاندووه، ناكرێت ئاسایش و سه‌قامگیری درێژمه‌ودا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ده‌سته‌به‌ر بكرێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی سه‌روه‌ری سووریا و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی بنیاتنرابێت.
له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌یاندا، توركیا و رووسیا و ئێران "هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ سه‌پاندنی واقیعێكی نوێ له باكووری سووریا ره‌تكرده‌وه" و "راگه‌یاندنی حوكمی زاتیش له ژێر پاساوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر"یان به "نایاسایی" وه‌سفكرد و رایانگه‌یاند، له رووی مه‌بده‌ئییه‌وه سوورن له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیلانگێڕی بۆ جیاكردنه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی فورات له دیمه‌شق و له‌باربردنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و هه‌ڕه‌شه‌كردنی له ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یاندا، ئه‌و وڵاتانه نیگه‌رانیان له باره‌ی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سامانی نه‌وتی ناوچه‌كه‌دا ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند، ده‌بێت ئه‌و سامانه بگه‌ڕێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی دیمه‌شق.
هه‌ر سێ وڵات هێرش و بۆردومانه‌كانی ئیسرائیلیان بۆ سه‌ر خاكی سووریا ئیدانه كرد و رایانگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌یكات پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاسای نێوده‌وڵه‌تی و یاسای مرۆیی و هه‌وڵێكی دیكه‌یه بۆ له‌باربردنی سه‌روه‌ری سووریا و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئاسایشی وڵاتانی دراوسێی سووریا.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
وه‌رگێڕان: ئ.ر