ئه‌مه‌ریكا: سیاسه‌تمان له باره‌ی حزبوڵڵا نه‌گۆڕاوه
وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا هه‌وڵده‌دات، پشتیوانی زیاتری لوبنان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ئابوورییه‌كان و مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا ببێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گێرالدین گریفیس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئیداره‌ی نوێی كۆشكی سپی به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵوێستی له باره‌ی سیاسه‌تی حزبوڵڵای لوبنانی نه‌گۆڕاوه و ئه‌و حزبه به "رێكخراوێكی تیرۆریستی" ده‌ناسێت.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی، گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: واشنتن هه‌وڵده‌دات سنوورێك بۆ ده‌ستوه‌ردانی كۆماری ئیسلانی ئێران له ناوچه‌كه، به تایبه‌تی له لوبنان و یه‌مه‌ن دابنێت.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی بۆمان گرنگه له لوبنان، ئه‌وه‌یه حكومه‌تی نوێ بتوانێت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازییه‌كانی گه‌لی لوبنان بێت و چاكسازی بكات و ئه‌و بڕیاره‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌لی لوبنان.
هه‌روه‌ها گوتی: وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا هه‌وڵده‌دات، پشتیوانی زیاتری لوبنان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ئابوورییه‌كان و مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا ببێته‌وه.
وه‌رگێڕان: ئ.ر