له دێرك ئه‌مه‌ریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی دیكه‌ی دامه‌زراند
هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه له رۆژئاوای كوردستان له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا دووه‌م بنكه‌ی سه‌ربازییان دامه‌زراند.
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه له رۆژئاوای كوردستان له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا دووه‌م بنكه‌ی سه‌ربازییان دامه‌زراند.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "سانا"ی ره‌سمی سووریا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی "دێرك/ مالكییه"ئه‌و په‌ڕی باكووری خۆرهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه، دووه‌م بنكه‌ی سه‌ربازییان كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی گوته‌ی شاهێدحاڵه‌كان، كه ئاژانسی سانا لێیانه‌وه زانیاری گواستووه‌ته‌وه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا (60) بارهه‌ڵگری سه‌ربازی و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و ئامێری هه‌ڵكه‌ندن گواستراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كه.
"دێرك/ مالكییه"، ده‌كه‌وێته سێگۆشه‌ی سنووری و له نێوان عێراق و سووریا و توركیا هه‌ڵكه‌وتووه.
كۆتایی مانگی رابردوو، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نزیگ "تل علۆ" له ناوچه‌ی "یه‌عربییه"ی خۆرهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیان دامه‌زراندبوو.
له (13ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2021)، سانا بڵاویكردبوویه‌وه، هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له نزیك كێڵگه‌ی نه‌وتیی "ئه‌لعومه‌ر" له خۆرهه‌ڵاتی دێرزوور، بنكه‌یه‌كی ئاسمانیان كردووه‌ته‌وه و سه‌رقاڵی درووستكردنی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیین.
سه‌رچاوه: سانا
وه‌رگێڕان: ئ.ر